بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی تەقەدوم.

‎لەدیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامیی لێكتێگەیشتنی نێوان هێز و لایەنەسیاسییەكان كرایەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان و سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

‎لەدرێژەی دیدارەكەدا پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنە سیاسییەكان دووپاتكرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی لەبارەی ئیدارەدانی كەركووك و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی خزمەتكردنی كەركووك و دانیشتووانەكەیدا بێت بەبێ جیاوازی.

‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەنگاوی بەرپرسیارانە كرد بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان و داوایكرد، هەموولایەك لەپێناو بەرژەوەندییە هاوبەش و باڵاكاندا نەرمی بنوێنن و هەموو هەوڵەكان بەئاڕاستەی خزمەتكردنی خەڵك و ژیانێكی سەقامگیرتر بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share