دادگای فیدڕاڵی روونکردنەوەی نوێی لەسەر بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، دادگا سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی پابەندکرد بە یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بانکەکانی حکومەتی فیدراڵی لە پشکی هەرێم کە لە یاسای بودجەدا دیاریکراوە.

جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوە کردووە، “کێشە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بەهۆی جێبەجێ نەکردنی بڕگەکانی بودجەوە نابێت ببێتە کێشە لە دابەشکردنی مووچە”.

دەشڵێت، “دادگای فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دەسەڵاتی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم لای وەزارەتی دارایی هەرێمە، بەڵام ئەگەر وەزارەتی دارایی هەرێم ناڕەزایی دەرببڕێت بەرامبەر بە جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارەی پێشتر باسکراوە، ئەوە فەرمانگەکان دەتوانن راستەوخۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن”.

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی جەختیشی لەوە کردەوە، “ناکرێت فەرمانبەرێک لە ناوەند و باشوور مووچەی مانگانەی خۆی لە کاتی خۆیدا وەربگرێت و هەموو پێداویستییەکانی خێزانەکەی دابین بکات، لەکاتێکدا فەرمانبەرێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان لەوە بێبەشە و بەو شێوازی بەڕێوەبردنە، دەستوور پێشێل دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بەرهەم ساڵح و لایەنە ناڕەزاییەکانی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان لە ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن کۆبووەوە و بەشداربووانی كۆبوونەكەش جەختیان لەوەكردەوە پێویستە لایەنە…
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپبوونی تەندروستیی باوکیەوە شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن دواخست

وتەبێژی حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، محەمەدی کوڕی سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ژاپۆن بەهۆی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی باوکییەوە…
Total
0
Share