دامەزراندن بۆ توێژێك دەستپێدەكاتەوە

وەزارەتی تەندروستی، دەرگای دامەزراندنی بۆ بەشێك لە دەرمانسازان كردەوە.

لە بڕیارێكی نوێدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەقی نووسراوەكەی بڵاوكرایەوە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، فەرمانكراوە بە دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی دەرمانسازیی زانكۆكانی دەرەوەی عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە، ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری تەندروستی بڕیاریانداوە ئەو دەرمانسازانەی لە زانكۆكانی دەرەوەی عێراق كۆلێژی دەرمانسازییان خوێندووە، بەسەر نەخۆشخانە و بنكەكانی تەندروستیدا دابەشبكرێن و ماوەی ساڵێك وەك دەرمانسازی ڕاهێنراو كاربكەن.

وەزارەتی تەندروستی جەختدەكاتەوە كە دوای پەسەندكردنی بڕیاری دامەزراندنەكە لەلایەن ئەنجومەنی خزمەتی گشتیی فیدراڵی و دەركردنی فەرمانی وەزاریی تایبەت بە دامەزراندن، دەرمانسازان دەستبەكاردەبن.

بابەتی پێشتر

شەڕ لە نێوان هاوڵاتییانی گوندێكی سنووری هەولێر و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا

بابەتی دواتر

بەهای بیتكۆین بەرزبووەوە و گەیشتە 25 هەزار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێوازی كڕینی بەنزین دەگۆڕدرێت

لە نوێترین بڕیاریدا، بانكی ناوەندیی عێراق، پارەدانی شۆفێران لە بەرامبەر كڕینی بەنزیندا دەگۆڕێت بۆ ئەلیكترۆنی. بانكی ناوەندیی عێراق…
Total
0
Share