چەند زانیارییەک لەسەر بەکتریای گەدە

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو چەند زانیارییەک لەسەر بەکتریای گەدە دەخاتەڕوو.
د. زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت، میکرۆبی (هێلیکۆبەکتەر پایلۆری) بەکتریایە، بە هەڵە بە سەدان نەخۆش وتراوە ڤایرۆسە، هەندێکیش پێیان وتراوە کەڕووی گەدە، ئەم میکرۆبە کاتێک بەرکەوتەی لەگەڵ مرۆڤ دەبێت کە کەسێک دەستی پاک رانەگرێت و میکرۆبەکە بچێتە خواردنەوە و ئەو کەسەش خواردنەکە بخوات.
بە وتەی ئەو پزیشکە، لە رێگەی دیکەوە وەکو بەکارهێنانی فڵچەی ددان شتنی کەسێکی دیکە، کەوچک و قاپی یەکتر بێ شتن وەکو لە نێوان منداڵی ساوا و دایکدا زۆرجار روودەدات.
د. زانیار ئاغال دەڵێت، میکرۆبەکە زۆربەی جار بێ نیشانەیە، هەتا ئەم ساتەش وا دانراوە ئەوەی بەرکەوتەی میکرۆبەکە بێت و نیشانەی نەبێت پێویست ناکات چارەسەر وەرگرێت مەگەر حاڵەتی تایبەت، پشکنینەکەی بە چەندەها رێگە دەکرێت، هەرە لاوازەکەی ئەوەیە کە بە خوێن دەکرێت، ئەوەی خوێن زۆرجار تووشبوونی کۆن و نوێ جیا ناکاتەوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، چارەسەرەکەی بە چەند قۆناغێکە، زۆربەی نەخۆشەکان بە یەکەم ژەمی چوار دەرمانەکە چارەسەر دەبن، هەندێک نەخۆش چەند جۆر ژەمی دەوێت، هۆکاری ئەمەش زیاد بەکارهێنانی دەرمانی دژە میکرۆبە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەك هۆشداریدەدات: گەرما ماددەیەكی ژەهراویی مەترسیدار لەناو ئۆتۆمبێلدا بڵاودەكاتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە رۆژی سێشەممە لە گۆڤاریكی بواری ژینگە و تەكنەلۆجیادا بڵاوکراوەتەوە، گەرما بڵاوبوونەوەی گازێكی ژەهراوی لەناو…
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
زیاتر ببینە

چاكبووەوە، ڤاكسینكراو، چاكبووەوەی ڤاكسینكراو
كامیان بەرگرییان بەرامبەر كۆرۆنا زیاترە؟

زانایانی کەنەدی توێژینەوەیەکیان سەبارەت بە دروستبوونی دژەتەن لەجەستەدا بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامداوە، بەمەبەستی زانینی جیاوازیی ئاستی دروستبوونی بەرگریی…
Total
0
Share