قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “پێویستە ئاستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بکرێت”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئوستراڵیا لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد، “بۆ نەهێشتن و بنەبڕکردنی هەڕەشەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە، پێویستە ئاستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بکرێت”.
دەشڵێت، “لە کۆبوونەوەم لەگەڵ گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوستراڵیا لە عێراق، جەختمان کردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کاری لەپێشینەی هەموو لایەنە عێراقییەکان بێت و بە وریایی و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ هێزە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکاندا بکەین”.