کەشناسى: سەرما کۆتایى دێت و پلەى گەرمى بەرزدەبێتەوە

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى لە ئێوارەى ئەمڕۆوە ئەو شەپۆلى سەرمایەى رووى لە ناوچەکە کردووە کۆتایى دێت و پلەى گەرمى بەرزدەبێتەوە.

دەستەى کەشناسیى عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێرەکانى ئێوارەى ئەمڕۆ هەینییەوە ئەو شەپۆلى سەرمایە کۆتایى دێت کە لە چەند رۆژى رابردووەوە کاریگەرى لەسەر ناوچە جیاجیاکانى وڵات هەیە.

دەشڵێت، لە سبەینێ-وە بە پلەبەندى پلەى گەرمى بەرزدەبێتەوە.

هەر بەپێى پێشبینییەکان چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەى داهاتوودا شەپۆلێکى باران و بەفر ناوچەکە بگرێتەوە.

لەو بارەیەوە شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، نزمە پەستانێكی جەمسەری بە تەوژمە هەوای ساردەوە دادەبەزێت بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رێگەی خۆرهەڵاتی ئەوروپاوە و، لە 5ی مانگی ئازاری داهاتوو بۆ سەرەوە بەتایبەتی كە دەبێت هۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانی سەرتاسەری لەگەڵیدا بەفر بۆ ناوچە شاخاوییەكان.

وتیشی، “لە ئێستادا ئەوەی روونە ئەو تەوژمە هەوایە ساردەیە كە ئەگەری ئەوەی هەیە بارانی زیاتر لەگەڵ بێت وەك لە بەفر و سەرما، سەرچاوەی سەرەكیی شەپۆلەكە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و سوورەوە دەبێت بە پاڵپشتی شێی مەداری”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ى بادینان دواخرا بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆكی دادگای دووی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە. بڕیاربوو…
زیاتر ببینە

ئامارەكانی كۆرۆنا و ڤاكسینكردن لە هەرێم لە سەرەتاوە تا ئێستا ئاشكراكران

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامارەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا لە ‏پشکنین، تووشبوون، گیانلەدەستدان، چاکبوونەوە و ڤاکسینکردنی بڵاوکردەوە، بەپێی…
Total
0
Share