وەزارەتی دەرەوەی عێراق: دەمانەوێت پەیوەندیی هاوسەنگمان لەگەڵ هەموو وڵاتان هەبێت

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، سیاسەتی دەرەوەی عێراق بە جۆرێکە دەیەوێت پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو وڵاتان دروست بکات.

هیشام عەلەوی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە دیداری رافیدەین رایگەیاند، کار لەسەر کارنامەی حکومەت دەکەن بۆ پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئێران و یەکێتی ئەوروپا.

وتیشی، “دەمانەوێت عێراق چالاکتر بکەین لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بەو پێیەی عێراق لە ژینگەیەکی هەرێمیدا دەژی و رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە.”

جەختی لەوەشکردەوە، عێراق پێی وایە بەرژەوەندی هەیە لە کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ناوچەکەدا، کە بووەتە هۆی ئاوارەیی و وێرانکارییەکی زۆری بۆ ناوچەکە هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان: عێراق پێنجەم وڵاتی زۆرترین زەرەرمەندی قەیرانی ئاووهەوایە

بەرپرسێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەڵێت، عێراق پێنجەم وڵاتی زۆرترین زەرەرمەندی قەیرانی ئاووهەوایە. كۆرین فلایشەر بەڕێوەبەری هەرێمایەتیی بەرنامەی خۆراكی…
Total
0
Share