لە خۆپیشاندانەكەی كەربەلا دا زیاتر لە 100 كەس برینداربوون

هێزە ئەمنییەكان دەڵێن “ڕوداوەكەی كەربەلا هەوڵی هەندێك كەس بووە بۆ چوونە نێو شوێنە ئایینییەكان بەشێوەیەكی ڕێگەپێنەدراو.” چالاكوانانیش جەختدەكەنەوە ئەوەی ڕویداوە خۆپیشاندان بووە و خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.”

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ڕۆژی سێشەممە 6ی تشرینی یەكەم، ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە پارێزگا جیاوازەكانەوە لە گۆڕەپانی “تەربیە” لە كەربەلا گردبوونەتەوە و دواتر هەوڵیانداوە بچنە شوێنە “پیرۆزەكان” بەبێ ڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان.”
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، “ئەو كەسانە هەوڵیانداوە لە ڕێگەیەكەوە بچنە ناو شوێنە ئایینییەكانەوە كە ڕێگەپێدراو نەبووە، دوای ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە لە شوێن و شێوازی گونجاوی چوونەژوورەوە، هەندێكیان بە بەرد هێرشیانكردووەتە سەر كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و ئەوانیش ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە.”
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە “هێزەكانیان لە ماوەی چەند خولەكێكدا كۆتاییان بە “پشێوییەكان” هێناوە و بارودۆخەكە ئاسایی بووەتەوە.”
پێشتر سەرچاوەكان باسیان لەوە دەكرد كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكانی ناڕازی خۆپیشاندانێكیان لە كەربەلا ڕێكخستووە، سەرچاوەیەكی ئەمنییش بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاندبوو، “زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر بەهۆی لێدان و پاڵەپەستۆوە برینداربوون.”
چالاكوانانیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەڵێن، “خۆپیشاندەران ڕوبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە و لەلایەن ئاسایشی حەشدی شەعبی و شوێنە ئایینییەكانی كەربەلاوە بە دار و تێڵا لێیاندراوە.”
بابەتی پێشتر

كازمی.. ئەو سەرۆكوەزیرانە شیعەیەی نانی شیعەكانی لەتكرد

بابەتی دواتر

منداڵێكی ڕفێندراوی دەستی داعش بە كەسوكاری شادبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share