سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق: هیچ هێزێکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق بوونی نییە

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق رایگەیاند، هیچ هێزێکی سەربازیی هاوپەیمانان لەسەر زەوی عێراقدا نییە و ئەرکی هاوپەیمانییەکە تەنها لە “پشتیوانی ئاسمانی”دا سنووردارە.

سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق دەیەوێت سنوورێکی کاتی دیاریکراو دابنێت بۆ تەواوکردنی ئەرکی هاوپەیمانی بەتەواوی و گواستنەوەی پەیوەندییەکان بۆ قۆناغی هاوبەشی دوولایەنە.

عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا باسی لەوەشکردووە، سێ لیژنە پێکهێنراون کە پەیوەندییان بە هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی سەر عێراق و گۆڕەپانەکانی ئۆپەراسیۆن و تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە هەیە و لیژنەی باڵاش هەر 15 رۆژ جارێک کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

جەختیشی کردووەتەوە، “تێڕوانینی عێراق بەجۆرێکە دەیەوێت بەتەواوەتی کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانییەکە بهێنێت و دیاریکردنی سنوورێکی کاتییە بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی بەتەواوەتی لەکاتێکدا هەنگاو دەنێت بۆ قۆناغی هاوبەشی دووقۆڵی و بەگوێرەی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و ژمارەیەک وڵاتی ناو هاوپەیمانی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سزای پێبژاردن بەسەر دوو کاندیددا دەسەپێنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە یاساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، دوو کاندید سزای پێبژاردنیان بەسەردا سەپێنرا.…
Total
0
Share