لە هەولێر دوو بازرگان دەستگیرکران و دەستبەسەر بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش توانرا بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکانی ئاسایش، دەستیبەسەردا بگیرێت .
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاوکات لەم چالاکیەشدا دوو بازرگان دەستگیرکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون کە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوە و گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد .