وەزیری پەروەردە: پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی کەمکراونەتەوە

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەتەواوەتی شەفاش و ڕوونە، خوێندکاران دەتوانن بە ئەنجامەکانی خۆیان بە نمرە و وەڵامی پرسیارەکانەوە ببینن و هەروەها دەتوانن بزانن لەکوێدا هەڵەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە پێناو کەمکردنەوەی فشاری دەروونیی خوێندکاران و خۆ ئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکان، لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت، هەروەها لە خولی دووەمیشدا تاقیکردنەوەکان ڕۆژە نا ڕۆژێک ئەنجامدەدرێن.

ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوەشدا، خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی 40 ڕۆژیان لەبەردەست دەبێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان، هەروەها پڕۆگرامەکانی خوێندن کەمکراونەتەوە و تاقیکردنەوەکانیش لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
Total
0
Share