وتەبێژی هەسەدە ئاشکرایدەکات، لە ئەگەری شکستی هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەن.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسەدە) لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەڵوێستی گەلی کورد، لە رۆژئاڤا، کوردستان و ئەوروپا، رێرەوی ئەم قۆناغە دەگۆڕێت، ئەگەریش هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان هێنا، ئەوا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین.
وتیشی، ئەگەر دوژمن دووبارە هێرشبکاتەوە، بەرپەرچی دەدەینەوە و هەنگاوی گەورە دەبڕین، بەهیوان گەلی ئێمە نەکەونە ژێر کاریگەریی سیاسەت و میدیای ئەوانەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆبوونەوەکەی دیمەشق لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتیی دەکرا و لە ماوەیەکی نزیکدا دەرئەنجامەکان ئاشکرادەکەین.