چەکدارانی داعش لە گوڵاڵە (جەلەولا) هێرشێکیان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدا و بەهۆیەوە دوو سەربازی عێراقی کوژران و سیانی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان بۆ سەر خاڵێکی سەربازی لە نزیک دەروازەی باکوری ناحیەی جەلەولا لە ناوچەی حەلوان ئەنجامدا و لە هێرشەکەدا سەربازێکی هێزە عێراقییەکان کوژراو و سیانی ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە دواتر ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە دوو کوژراو و سێ بریندار.
جەلەولا یەکێکە لەو ناوچانەی کە لە دوای ساڵی 2017ەوە لەگەڵئەوەی حەیدەر عەبادی کۆتاییهاتنی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند، ناو بەناو ڕوبەڕووی هێرشی چەکدارانی داعش دەبێتەوە.