لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک برینداربوو

ئەمڕۆ لەناو شاری کەلار ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە پایسکیلێکدا و لە ئەنجامدا کەسێک بریندابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا لەناو شاری کەلار لە گەڕەکی شەهیدان خۆی کێشاوە بە پایسکیلێکدا و دواتر شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداو و خۆی بە دیوارێکدا کێشا.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا پاسکیلسوارەکە برینداربوو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هۆکاری دواکەوتنی مووچە درەنگ ناردنی لیستی مووچەیە بۆ بەغداد

شیروان میرزا، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك لە هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ لە به‌غدادەوە،…
Total
0
Share