روونكردنەوەیەكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، گرێبەستەكانی نێوان وەزارەتەكە و كۆمپانیاكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان كارایە و دروستە.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانە لێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە بڕیارەكانی دادگای كەرخ كە دوابەدوای بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دژ بە یاسای نەوت و گازی كوردستان دەرچووبوو، دادگای كەرخ دوای ماوەیەكی زۆر لەچەندینجار دادبینی لەبەرژەوەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەكانی پێشووی خۆیدا.

هەر لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتووە، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عێراقی دووبارە تانەی لە بڕیارەكاندا، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاری دایەوە بە پەسەندكردنی بڕیارەكانی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ، بەمەش لە ڕووی یاساییەوە یەكلابووەوە كە گرێبەستەكانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان كارایە و دروستە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتباری کـ.ـوشتنی خێزانەکەی هەولێر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباری ئەنجامدانی تاوانی کـ.ـوشتنی سێ هاوڵاتیی خانەوادەیەک لە شاری هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا.…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی پەڕەی دادگای سەورە و بڕیارە ستەمكارەكانی سپی دەكاتەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە پۆستێكیدا هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیكس سەبارەت بە داواكەی مەسرور بارزانی…
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share