بومەلەرزەیەک ئەنتاڵیای هەژاند

ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری ئەنتاڵیای لە تورکیا هەژاند و بەپێی زانیارییەکانیش هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 هاوینەهەواری ئەنتاڵیای هەژاند لە کاتێکدا ئەمڕۆ کۆڕبەندی دیپلۆماسی نێودەوڵەتیی تێدا بەڕێوەدەچێت.

ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 32.63 کیلۆمەتر روویداوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبووە.

کۆڕبەندی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ هەینی بە بەشداریی زیاتر لە 20 سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیران و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەست بە کارەکانی خۆی دەکات.

بابەتی پێشتر

دوو منداڵ لە جۆگەیەکی ئاودا خنکان

بابەتی دواتر

فڕۆکەخانەی مەلیک فەهدی نێودەوڵەتی گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی ئەوروپا: هێرشەكەی ئێران بۆسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئیسرائیل جێگای قبوڵكردن نیە

یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایدەگەیەنێت، “ته‌واوی به‌ڵگه‌كان به ‌ڕوونی دەیسەلمێنن، هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگه‌ره‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ كه‌ناراوه‌كانی عوممان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌…
Total
0
Share