عێراق زیاتر لە تورکیا و ئێران بوومەلەرزە تێیدا روویداوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، تەنها لەماوەی مانگی نیساندا حەوت بوومەلەرزەی تۆمارکردووە، ئەمەش زیاترە لەوەی لە تورکیا و ئێران تۆمارکراون.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە 16 بومەلەرزە لە ناوچەکە تۆمار کراوە کە حەوتیان لە ناو خاکی عێراق و 5 لە ئێران و 4یش لە سوریا و تورکیا بوون.

هێزی ئەم بوومەلەرزانە لە نێوان 2.5 بۆ 4.6 بوو، بە قوڵایی 5 بۆ 28 کیلۆمەتر و چالاکییەکانیان بە ڕوونی لە عێراق چڕبووەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەو ناوچانەی دەستنیشان کراوە کە ڕاستەوخۆ زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە، ئەوانیش؛ کەرکوک و دیالە و واست و دیوانیە بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی سوریا: مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە

سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاند، ” مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە”. سەرۆکایەتیی سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ڕووسی ئامانجی تورکیا لە کردنەوەی بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ قەتەر ئاشکرادەکات

وەزیری بەرگریی قەتەر، خالد بن محەممەد عەتییە و وەزیری بەرگریی تورکیا خولووسی ئاکار، بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان لە بنکەی…
Total
0
Share