ڕۆحانی داوا لە بایدن دەکات بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەم هێرشیکردە سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و داواشی لە جۆ بایدن کرد بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

لە وتارێکیدا حەسەن ڕۆحانی لە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، “ئەو فشارە توندانەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئێران پەیڕەوی دەکرد، شکستی هێنا شکستێکی تەواوەتی، مانۆڕە سیاسییەکانی ترمپ کۆتاییهات”.

ڕۆحانی وتیشی، “چوار ساڵی ویلایەتەکەی ترەمپ جگە لە زۆرداری و گەندەڵی و کێشە بۆ گەلەکەی و جیهان هیچی دیکەی بەرهەمنەهێنا”.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەگەر ئەم ئیدارەیەی بایدن پەیوەستنەبێت بە بەڵێنەکانی ئێمە بەرنامە ئەتۆمییەکانمان جێبەجێدەکەین.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەدوای ساڵی 1980ەوە پچڕاوە و لە سەردەمی کابینەی دۆناڵد ترەمپدا زۆرترین ئاڵۆزیی بەخۆوەبینی.

لە ساڵی 2018دا ئەمریکا لە دوای سێ ساڵ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و گەورە وڵاتانی جیهان، سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمیی ئێران کشایەوە، دواتر ئێران بەشێوەی پلە بەپلە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە و ئەمەش بارگرانی ئابووری و گەمارۆیی قورسی ئابووری وڵاتەکەی بەدواداهات، کە کاریگەری خراپی لەسەر گەشەی ئابووریی ئێران هەبوو.

جۆ بایدنی سەرۆکی کاندیدکراوی ئەمریکا، لەکاتێکدا جێگری باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بوو بەشداربوو لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 لە ڤییەنا، بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بابەتی پێشتر

بەفر هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران ڕاگرتووە

بابەتی دواتر

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە هەرێم كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share