راوێژکارێکی سودانی: حکومەت بەرنامەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکەن داڕشتووە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە ئاماژەی بەوە کرد، بەرنامە بۆ هەڵمەتێکی گەورە دانراوە بۆ پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکان.

ناسر ئەسەدی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گواستنەوە لە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “بەرنامەیەکی گەورە دانراوە بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەکان و دروستکردنی فڕۆکەخانەی نوێ”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “فڕۆکەخانەکانمان وێران بوون و دەبێت نۆژەنبکرێنەوە و لە چەند مانگی داهاتوودا هەڵمەتێکی گەورە لەو بارەیەوە رادەگەیەنین”.

پێشتریش رەزاق موحەیباس سەعداوی، وەزیری گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، “هەوڵێك هەیە بۆ پەرەپێدانی سەرجەم فڕۆکەخانەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە تەواوی وڵاتدا”.

بابەتی پێشتر

ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی سنووری ئەو پەروەردانەی بایکۆتی دەوامیان کردبوو بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share