بۆچی تا ئێستا پارەی گەنمی جوتیارانی کەرکوک دابەشنەکراوە؟

تاوەکو ئێستا، جوتیارانی کەرکوک پارەی ئەو گەنمەیان وەرنەگرتووە کە بە حکومەتی عێراقیان داوە.

ساتیح محەمەد، جوتیاری نموونەیی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مانگی شەشی ئەمساڵ، بەشەگەنمەکانمان لە رێگەی سایلۆی کەرکوکەوە رادەستی حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا شایستەی دارایی ئەو بەشەگەنمەیان بۆ خەرجنەکردووین.

لەبارەی هۆکاری خەرجنەکردنی پارەکە، وتیشی، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێیان راگەیاندووین کە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی بۆ پارێزگاکە نەناردووە، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دروستکردووین، چونکە ناتوانین بەمشێوەیە بۆ وەرزی نوێ لە کشتوکاڵکردن بەردەوامبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارهێنانی زمانی کوردی لە سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکاندا لە قۆناغی زۆر باشدایە، وەک بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share