سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ مسۆگەرە، پاش رەوانەکردنی 120 ملیاری داهاتی نانەوتی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغداد، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەکە دەکات.

سەبارەت بە مووچەکانی مانگی 11 و 12 وتیشی، بەپێی یاسا، ئەو دوو مووچەیەی کە ماون، لە وەزارەتی دارایی عێراق بە “خەرجنەکراو” تۆماردەکرێن و پاش ساڵی نوێ خەرجدەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە لە بەغدادەوە دەدات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامی تۆمەتی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەداتەوە لەبارەی مەرزی پەروێزخانەوە و دەشڵێت، “هەرێم پابەندییەكانی…
Total
0
Share