عەلی عەلاق: لە فڕۆكەخانەكان دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی دەدرێتە گەشتیاران جگە لەو وڵاتانەی كە لەلایەن ئەمریكاوە سزادراون.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە بانكەكان لە ژێر چاودێرییەكی ورد و كۆنترۆڵی بانكی ناوەندیی عێراقدا نین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاوی گرنگ نراوە و سەركەوتن بەدەستهاتووە.

راشیگەیاند، رێگە بە كردنەوەی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو دەدەن لەناو فڕۆكەخانەكان و دۆلاریش بە نرخی فەرمیی دەدرێتە سەرجەم گەشتیاران بەبێ جیاوازی، جگە لەو گەشتیانەی سەردانی ئەو وڵاتانە دەكەن كە لەلایەن ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ داوای لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەی دیوانییە دەکرێت

دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە…
Total
0
Share