تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 دوادەخرێت

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێدەچێت تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 و هەڵبژاردنەکان بکەونە یەک کاتەوە، پرسی دواخستنی تاقیکردنەوەکان تاووتوێ دەکەین.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە دەوامی سەرجەم خوێندنگەکان دەستیپێکردووەتەوە و ئاسایی بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دواخراوە بۆ مانگی شەش پێدەچێت بکەوێتە تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت کە رۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت تاووتوێی ئەو مەسەلەیە دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەسەلەی کەمکردنەوەی مەنهەجی خوێندن یەکێکە لە بابەتەکانی دیکە لایەنە پەیوەندیدارەکانم راسپاردووە گەر بتوانین لە کۆتایی پەرتووکەکانی خوێندندا هەندێک مەنهەج کەمبکەینەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی دیراسەکردنی ئەو بابەتەین لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە بڕیاری لێدەدەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: لە كاتی خۆڵباریندا جامی ئۆتۆمبێلەكانتان دابخەن و لایتی نزم هەڵبكەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رێنمایی بۆ كاتی خۆڵبارین دەداتە شۆفێران و دەڵێت، “بە وریایی شۆفێری بكەن”. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share