گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێر ڕاگیران و لە سلێمانی دەستیانپێكردەوە

کەمبوونەوەی ماوەی بینین بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هەولێری بەڕووی گەشتەکاندا داخست و لە سلێمانی گەشتەكان دەستیانپێكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە به‌هۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاگیران، وەك لە ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەكەدا هاتبوو، بەڵام دواتر و لە ڕاگەیەندراوێكی تردا فڕۆكەخانەكە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی ڕاگەیاند.

دوێنێ بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە گەشتەكانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ڕاگیران، دواتر بۆ ماوەیەكی كەم گەشتەكان دەستیانپێكردەوە، بەڵام دووبارە چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەكە گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت و ئەمڕۆ جارێكی تر گەشتەكان دەستیانپێكردەوە، بەوەش بۆ چوارەم جار لە ماوەی 24 كاتژمێردا گەشتەكان ڕاگیران و دەستپێكرانەوە.

هەر ئەمڕۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگرتنی گەشتەكانی بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share