ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نووسراوی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان ئاڕاستەی عەلی زەیدی کرد.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراومان بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بەرزکردووەتەوە تاوەکو بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
وتیشی، عەلی زەیدی هەر بەرنامەیەکی ئابوریی هەبێت کە بە سوودی هەرێمی کوردستان بێت، ئێمەش پشتگیری دەکەین.