لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە گەرمیان دوو ماتۆڕسوار برینداربوون

ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری کەلار دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا و دوو کەس کە هەردووکیان ماتۆڕسواربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “رووداوی یەکەم لە نزیک نەخۆشخانەی شاری پزیشکی گەرمیان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی روویدا بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو کە لەدایکبووی ساڵی 1982 ە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوی دووەم لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی کەلار روویدا لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی میتسیوبیشی کەنتر بارهەڵگر، بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو، کە لەدایکبووی ساڵی 2006 ە.

تیمەکانی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە هەردوو رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە سیتییەكاندا

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەموو شێوەیەك دژی بەرزبوونەوەی نرخی كارەباین لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونەکاندا و لەگەڵ لیژنەی…
Total
0
Share