هەر کەسێک ببێتە لەمپەڕ لەبەردەم دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق، بەهەمان رێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچە لە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابەشدەکرێت، هەر کەسێکیش ببێتە رێگر لەبەردەمیدا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

عەلی عەتوان سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “ئەو مووچەیەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت بەشێک دەبێت لە %12.67 ی بەشە بوودجەی هەرێم، ئەوەی لێیدەمێنێتەوە بۆ خەرجییەکانی دیکەی هەرێم و پێداویستییەکانی خەرجدەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، لەمەوبەدوا مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دەنێرێت، داوایشی لە بەرپرسانی هەرێم کرد، خۆیان لەگەڵ بڕیارەکە بگونجێنن و بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share