د. لەتیف رەشید بۆ دەنگدەران: چالاکانە بەشداریی هەڵبژاردن بکەن

سەرۆککۆماری عێراق داوا لە دەنگدەردانی تایبەت دەکات، “چالاکانە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن”.

د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا داوا لە هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەرانی تایبەت دەکات، “چالاکانە بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەن و بە ئازادی و دادپەروەرانە دەنگ بدەن لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانتان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریی کارا و فراوان لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵیی نوێ، بەهێز و بەتوانا کە رەنگدانەوەی ویستی هاوڵاتییان بێت.

سەرۆککۆماری عێراق راشیگەیاند، بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، پەیوەندییەکی دەستووری لەسەر بنەمای هاوکاریی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها پارێزگاکانی دیکە بونیاددەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یادی مورافەعەکە: کەرکوک و کەرکوکییەکان ھێڵی سوورن و ‏سازش لە یەک بست خاک ناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر “مورافەعە”کەی مام جەلال لە ئەنجومەنی حوکمی عێراق، دەڵێت، “ئەم دەستکەوتە…
Total
0
Share