سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە ئەوانیش دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هاوپەیمانێتی ببەستن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە قازانجی ھەموو لایەکە، بەڵام لە راستیدا یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسیی کۆتاکانی نەکردووە، ئەوانیش دەتوانن بەشداریی بکەن و لەگەڵ لایەنەکان ھاوپەیمانی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکەین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەوێتە کۆتایی مانگی ئایار یان سەرەتای مانگی حوزەیران، ھەر کاتێک بکرێت ئێمە بۆ ھەڵبژاردن ئامادەین.

ئاشکراشیکرد، بەمزوانە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و پرسی کەرکوک و ھەڵبژاردن و چەند پرسێکی گرنگی دیکە تاووتوێدەکەین.

سەبارەت بە بڕیاری  دادگاکە تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران سەعدی پیرە ووتی، “بڕیارەکە ئەرێنی بوو و کاریگەریی باشی لەسەر خوێندن و رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابوری دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ناکۆکییەکان لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامن

بابەتی دواتر

سریلانکا بە چا قەرزە کەڵەکەبووەکانی نەوت بە ئێران دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share