باقر جه‌بر زوبه‌یدی، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تیی دیاری عێراق ڕایدەگەیەنێت، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه بۆ پێگه به‌هێزه سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی.
ئەو سیاسەتمەدارە له وتارێكدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پێگه‌ی هێز و پێكهاته‌كانی عێراق له‌پێش و دوای ساڵی 2003، تائێستاش كردووه؛ لە هه‌ڵسه‌نگاندنیشیدا بۆ پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان نووسیویه‌تی، یه‌كێتی له‌ئێستادا گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه بۆ پێگه به‌هێزه سیاسییه‌كه‌ی ڕابردووی و ستایشی سه‌ركردایه‌تییەکەشی ده‌كات.
زوبه‌یدی نووسیویشیەتی، “یه‌كێتی لایه‌نێكی گرنگی پێش و پاش ساڵی 2003ـی پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقە، ئه‌گه‌رچی پاش كۆچی دوایی سه‌رۆک مام جه‌لال، جۆرێک له پاشه‌كشه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، كه ئه‌مه‌ش دۆخێكی ئاساییه له‌پای له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی گرنگی سیاسیی وه‌ک مام جه‌لال ئه‌و حاڵه‌ته ڕووبدات، به‌ڵام له‌ئێستادا له ڕ‌ووی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌وه، یه‌كێتی گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه دۆخی ڕابردووی و كاره‌كته‌رێكی گرنگه له‌ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا”.