وتەبێژی یەکێتی: ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردن یەکێتی نەبووە، بەڵکو لە رووی تەکنیکییەوە دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکانی وەڵامنەدایەوە لەماوەی رابردوو، تا دوێنێ بڕیاری کۆتاییدا، دەشڵێت، “یەکێتی هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن.”

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، هیچ کەس بێبەش ناکرێت لە هەڵبژاردن و ئەوەی باس دەکرێت راست نییە، تەنها میکانیزمی بەشداریکردنی پێکهاتەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە بەگوێرەی تێگەیشتنی یاسایی و دەستوریی دادگای فیدڕاڵی.

دووپاتیشیکردەوە، “یەکێتیی هەرگیز خوازیاری ئەوە نەبووە ژمارەی نوێنەرانی پێکهاتەکان کەم بکرێتەوە، بەڵکو یەکێتی رەخنەی لە میکانیزمی بەشداریکردنی پێکهاتەکان هەبووە و لە داهاتووشدا لەناو پڕۆسەی هەڵبژاردن پێگەی خۆیان دەبێت و ئەوان خەڵکێکن بەشدارن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە رابردوو و ئێستا و داهاتوشدا.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: ئەگەر کۆنگرە بڕیاری شکاندنی بایکۆتی پەرلەمان بدات سەرکردایەتی پابەنددەبێت

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، رایگەیاند، “ئەگەر کۆنگرە بڕیاری شکاندنی بایکۆتی پەرلەمان بدات سەرکردایەتی پابەنددەبێت”. عەبدولستار مەجید،…
Total
0
Share