دزێک لە ماوەی سێ کاتژمێردا لە کەرکوک چووەتە سەر 21 ماڵ

لە گەڕەکی بارودخانەی شاری کەرکوك، لەماوەی سێ کاتژمێردا دزێک دەچێتە 21 ماڵ و پارە و مۆبایل و زێڕ دەدزێت.

سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوو شەو لەمەوبەر لەماوەی سێ کاتژمێردا دزێک چووەتە سەر 21 ماڵ لە گەڕەکی باروتخانەی شارەکه مۆبایل و زێڕ و پارەی لێدزیون”.

باسی لەوەش کرد، “دزەکە لە کاتژمێر یەکی شەوەوە دەستی بەدزیکردنەکە کردووە، دوای پێکهێنانی تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی توانرا لەرێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و کامێراکانی چاودێرییەوە دەستگیربکرێت و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی، ئەو کەسەی دزییەکەی ئەنجامداوە، خەڵکی شارێکی دیکەیە و لەژێر کاریگەریی ماددەی هۆشبەردا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share