نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازی: ئەمڕۆ ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین

یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)، کاتژمێر 04:00ی ئێوارە، ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن.

دڵشاد میرانی یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاریان داوە ئەمڕۆ ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەریی لەپای ئەو سەرکەوتنەی خۆپیشاندانەکان و دەربڕینی خۆشی دەگێڕن و سلێمانی ئامێز بۆ هەموو شارەکان دەکاتەوە.

باسی لەوەشکرد، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەرکەوتنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، گێڕانەوەی مافی موچەخۆرانە کە بەهۆی ئابوری سەربەخۆوە توشی زیانێکی گەورە بوون و 38 مووچەی مووچەخۆران کەوتە لای حکومەت.

باسی لەوەشکرد، 14جار سەردانی بەغدادیان کردووە و چەندین سکاڵایان تۆمارکرد، تا مافی مووچەخۆران لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زەوت نەکرێت، راشیگەیاند 83 خۆپیشاندان لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و سنوری راپەڕین و چەند شوێنێکی دیکە کران، بڕیارەکەی دادگاش بە هەوڵی خۆمان دەزانین.

جەختی لەوەشکردەوە، چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێتە بەرداشی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و مووچەخۆرانی هەرێم راستەوخۆ مووچەکانیان وەردەگرن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share