کۆبوونەوەى وەفدى دەم پارتى لە ئیمڕاڵى کۆتایى هات

کۆبوونەوەى وەفدى ئیمڕاڵى لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆتایى هات و ئێوارەى ئەمڕۆ پەیامى ئۆجەلان دەخرێتەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدی دەم پارتی جارێکی دیکە سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی کردەوە و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە.

ئەندامانی وەفدەکەی دەم پارتی پێکهاتوون لە سری سورەیا، پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک، تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، تونجەر باکرهان، جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگور ئەرۆل پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە کۆتایى هات و بڕیارە کاتژمێر 5ى ئێوارەى ئەمڕۆ پەیامى ئۆجەلان لە ئیستانبوڵ بخرێتەڕوو و لە میدیاکانەوە بڵاوبکرێتەوە.

چاوەڕێدەکرێت، پەیامەکە بڕیاری گرنگی لەبارەی چەک دانان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەخۆبگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ئەو کەسەی زیانی بە کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی گەیاندبوو دەستگیرکرا

لە روونکردنەوەیەکدا هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “ئەو شۆفێرەی زیانی بە کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی گەیاندبوو، لەماوەیەکی زۆر کەمدا لەلایەن هێزە…
Total
0
Share