هاتوچۆ: چەند کاتژمێرێک تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە تونێڵی دەربەندیخان لە کاتژمێر (10)ی بەیانی تا کاتژمێر (2)ی پاشنیوەڕۆ بە مەبەستی چاککردنەوەی ئاوەڕۆی تونێڵەکە دادەخرێت.

بەڕێوەبەرێتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی داخستنی تونێڵەکە ئۆتۆمبێلی بچوک لەتونێڵی خوارەوە هاتووچۆ دەکات واتا بەسەر بەنداوەکەدا تێپەڕدەبن و دەچنەوە دیوەکەی دیکەی تونێڵ.

لەبارەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریشەوە دەڵێت، “لەماوەی داخستنی تونێلەکە هەر لەزاڵگەی بانی خێڵانەوە رادەگیرێن و رێگەیان پێنادرێت تێپەڕببن لە رووی ئەودیویش لە سێ ریانی چیای بەرانان رێگریان لێدەکرێت و رادەگیرێن تا کردنەوەی تونێڵەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوەن دڵشاد: گەنجێکی کوردی 15 ساڵ لە زیندانی بەریتانیا توشی نەخۆشیی دەروونی بووە

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کەیسێکی مەترسیداری گەنجێکی کورد دەگێڕێتەوە. دەوەن دڵشاد، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی…
Total
0
Share