تاوەباران و هەورەبروسكە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، حاڵەتێكی ناسەقامگیری كەش ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە و بەهۆی كاریگەریی سەرەكیی تۆپەڵە هەوایەكی شێداری كەنداوی عەرەبی و هاتنی بڕێك شێ لە ناوچەی كەمەرەییەوە و بەهاوكاری بوونی حەوزی سارد لەچینە بەرزەكانی هەوادا پێشبینیدەكەین لە درەنگانی سێشەممە و بەولاوە بەتایبەت شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و هەندێك كاتی رۆژی چوارشەممە حاڵەتێكی ناسەقامگیریی كەش كەخۆی دەبینێتەوە لە تاوەباران و هەورەبروسكە ناوچە جیاوازەكان بگرێتەوە.

دەشڵێت، “كاریگەریی ئەم حاڵەتە بەپلەی سەرەكی لەسەر ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئیدارەی راپەڕین و شارەزوور و بەشێكی گەرمیان دەبێت و ناوچەكانی دیكە كاریگەریی زیاتر لاوازدەبێت هەروەها كەمترین كاریگەری لەسەر باكوور و ناوچەكانی خۆرئاوای سنووری هەولێر و دواتر سنووری دهۆك دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە مەودای تاوەكاندا خێرایی با زیاددەكات لەگەڵ دروستبوونی تەپووتۆزی ناوخۆیی و لە هەندێك شوێن ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە و پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 4 پلەی تر دادەبەزن لەمەودای حاڵەتەكە و رۆژانی دواتر و شایەنی باسە بڕی باران دیاریكردنی ئەستەمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: باوەڕمان بە هێز و لێهاتوویی بەڕێزتانە سەرۆک

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك كاتی ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان لە بەغدادەوە ئاشكرادەكات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەشێك لە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سودانی  و وادەی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش لە بەغدادەوە ئاشكرادەكات. نەرمین…
Total
0
Share