قوباد تاڵەبانی: رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروستبکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی ژووری بازرگانی پارێزگای سلێمانی کرد و پشتگیری خۆی بۆ دووپات کردنەوە و رایگەیاند، “رێگە نادەین هیچ کەس و لایەنێک کێشە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران دروست بکات.”

ئەمڕۆ دووشەمە قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی نوێی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنیانەوە و هیوای خواست رۆڵی گرنگ ببینن لە گەشەپێدانی سلێمانی و زیادکردنی جوڵەی بازرگانی و بووژانەوەی بازاڕدا.

دوای گوێگرتن لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم بازرگانان و وەبەرهێنەران، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا کرد و دڵنیایی پێدان کە چیتر بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن هیچ کەس و لایەنێک لەڕێگەی سەرانە وەرگرتن و یان هەر هەوڵێکی هاوشێوەی دیکە کێشە و گرفت بۆ وەبەرهێنەر و بازرگانان دروست بکات.

وتیشی، “ستراتیژی ئێمە بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە، هەربۆیە بە هەموو تواناوە پشتگیری بازرگان و وەبەرهێنەران دەکەین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت راسپێردراون هەموو جۆرە کارئاسانییەک بکەن لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین لەبەردەم کارەکانیان.”

قوباد تاڵەبانی داوای لە ژووری بازرگانی سلێمانی کرد، رۆڵ ببینێت لە هاندانی سەرمایەدار و وەبەرهێنەران تا زیاتر لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و گەشتوکاڵدا وەبەرهێنان بکەن، چونکە رێگەی راستەقینەی گەشەسەندنی کوردستان لە وەبەرهێنان لەو کەرتانەدایە و زۆرترین هەلی کاریش هەر لەم کەرتانەدا بۆ گەنجان دەڕەخسێت وئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەرئەنجامی ئەو یارییە ناتەندروستە بوو كە بە كورسی پێكهاتەكانەوە دەكرا

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەرئەنجامی…
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share