بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و جێگری سەرۆكی كۆمپانیای بۆینگ كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریكارییەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان، عێراق و ئەمریكا جەختیلێكرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و كاركردنی پێكەوەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەكاندا.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ، پەرۆشیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ یەكخستنی هەوڵە سیاسی و دیبلۆماسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە ناوچەكە دووپاتكردەوە و رایگەیاند، “هەوڵەكانی یەكێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان، نامانەوێت خاكەكەمان ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان و ئاسایشی خەڵكەكەمان بكەوێتە مەترسییەوە”.

لە بەرامبەردا ستیفن بیگن بەڕێزەوە هەوڵ و هەنگاوەكانی سەرۆك مام جەلالی بۆ پاراستنی تەبایی و ئاسایشی عێراقی وەبیرهێنایەوە و وتی، “خۆشبەختم لە سەردانەكانمدا بۆ عێراق لە نزیكەوە سەرۆك مام جەلالم بینیووە و گفتوگۆمان لەبارەی پرۆسەی سیاسیی وڵاتەكە كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی چوارشەممە بۆ هەڵەبجە تەرخاندەكات

سبه‌ینێ ‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی ده‌كات و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی تایبەت به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تاوتوێ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئامادەكاری بۆ بەرگرتن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەكات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە چەند ڕێوشوێنێكی بەپەلە دەگرێتەبەر. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share