بەریتانیا رێگە بە ئۆکرانییەکان دەدات 18 مانگی دیکە لە وڵاتەکەی بمێننەوە

بەریتانیا رێگە بە خاوەن ڤیزا ئۆکرانییەکان دەدات کاتی مانەوەیان لە وڵاتەکەی بۆ 18 مانگی دیکە درێژبکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەمە هۆم ئۆفیسی بەڕیتانیا کە بەرپرسیارە لە پرسی کۆچبەران و ئاسایش و یاسا و رێساکان رایگەیاند، وڵاتەکەیان رێگە بە هاوڵاتییانی ئۆکرانی دەدرێت، داوای مانەوە لە بەریتانیا بکەن و دەتوانن کار بکەن و چاودێری تەندروستیی و خوێندنیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.

تۆم پورسگلەڤ، وەزیری کۆچبەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم پلانە نوێیەی درێژکردنەوەی ڤیزا دڵنیایی دەداتە ئۆکراینییەکان لە بەریتانیا سەبارەت بە داهاتوویان لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنگ لە وڵاتەکەیان، وتیشی، “ئێمەش بەردەوام دەبین لە دابینکردنی پەناگەیەکی سەلامەت بۆ ئەوانەی لە ململانێکان هەڵدێن.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر هێرشمان نەکردایە ئێستا ئـ.ـێران خاوەنی چـ.ـەکی ئـ.ـەتـ.ـۆم بوو

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئێران کارێکی باش دەکەین، پاشەکشەش ناکەین، ئەوان ناتوانن…
Total
0
Share