ترەمپ بۆ یەکەمجار دانی بە شکستدانا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، جۆبایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێرێت ئەوا ئەوانیش دەستبەرداری دەسەڵات دەبن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای “جەژنی سوپاسگوزاری” ڕایگەیاند، ” ئێمە دەزانین کە پارتی کۆماری لە هەڵبژاردنەکاندا بردویەتییەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی  پارتی دیموکراتەکان ساختەکاری و فێڵی کردووە، پێدەچێت سەرۆکی داهاتوو لەوان بێت”.

سەرۆکی ئەمریکا پرسیاری ئەوەشی لێکرا کە “ئایا لە ئەگەری ڕاگەیاندنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئامادەیە دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت” ترەمپ وتی “قبوڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کارێکی سەختە چونکە ساختەکارییەکی زۆر ئەنجامدراوە، هەربۆیە ئەگەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بایدن وەک سەرۆکی نوێ رابگەیەنێت، کارێکی هەڵە دەکات، بەڵام بێگومان ئەگەر شتی وا ڕوبدات ئەوا من کۆشکی سپی بەجێدێڵم”.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تا ئێستا جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتەکان لە کۆی 538 کورسی ئەلیکتۆڕال کۆلێج 306 کورسی بەدەستهێناوە و لە بەرامبەردا دۆناڵد ترەمپی، کاندیدی کۆمارییەکان 232 کورسی بەدەستهێناوە، بەڵام تا ئیستا ترەمپ پێی وایە بەهۆی ساختەکارییەوە لە هەڵبژاردنەکان نەیبردوەتەوە.

بابەتی پێشتر

موراد قەریلان باس لە ناوەڕۆکی نامەیەکی مام جەلال دەکات بۆ پەکەکە

بابەتی دواتر

وێنە.. بومەلەرزەیەک پارێزگایەکی تورکیای هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن خۆی كاندید دەكاتەوە

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا خۆی كاندید دەكاتەوە. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، هەفتەی…
Total
0
Share