بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

شەوی رابردوو بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و برینداربوو.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو بریکاری وەزارەتی نەوت و وزەی ئێران لەسەر رێگای غەزالییە ئۆتۆمبێلەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و برینداربووە.

ئاشکراشیانکرد، بەرپرسە ئێرانییەکە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری بەغداد کراوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share