شۆفێرێك كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆی كرد بەژێرەوە و هەڵات

شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆی كرد بەژێرەوە و بە سەختی برینداریكرد و هەڵات.

فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێكی دەستگیركردووە، كە پێشتر بە ئۆتۆمبێل كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆی كردبوو بەژێرەوە و هەڵاتبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە، شۆفێرەكە ئۆتۆمبێلەكەی بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام لێخوڕیوە، كارمەندەكەی هاتوچۆ لە یەكتربڕێكی سەرشەقامدا ئەركی خۆی ڕاپەڕاندووە، بەڵام شۆفێرەكە بە ئۆتۆمبێلەكەی لێیداوە و كردوویەتی بەژێرەوە و هەڵاتووە.

ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیس دەڵێت، دوای ئاگاداركردنەوەیان، مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن دوای ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە و لە گەڕەكێكی دیوانییە شۆفێرەكە دەستگیركراوە و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و بڕیارە دادگاییبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هـ.ـادی عامـ.ـری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتـ.ـح لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share