لەبارەی رووداوێکەوە لە چەمچەماڵ ئاسایش روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ئاسایشی خۆرئاوای سلێمانی لە بارەی کوژرانی کەسێکەوە کە رووبەڕووی هێزەکەیان بووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، “ئەو کەسە پێشینەی تاوانی هەبووە و بەر لە سێ مانگ لەلایەن هێزەکانیانەوە بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوان دەستگیرکراوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی خۆرئاوای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، “شەوی رابردوو، کاتژمێر 12:00ی شەو لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە ماددەی 405 لە یاسای سزادان، هێزەکانمان بەمەبەستی دەستگیرکردنی داواکراوێک و جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا لە قەزای چەمچەماڵ هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک درا، بەڵام ناوبراو بەچەکی جۆری دەمانچە رووبەڕووی هێزەکانمان بویەوە و لەئەنجامدا تۆمەتبار بە برینداری دەستگیرکرا و راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو کرا و دواتر گیانیلەدەستدا”.

دەشڵێت، “ئەو تۆمەتبارە پێشینەی تاوانی هەبووە و بەر لە سێ مانگ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکراوە بە تاوانی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتییان و هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، بۆ ئەم مەبەستە رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە و دواتر دادگا بە کەفالەت ئازادیکردووە، هەروەها ئەو کەسە تۆمەتبارە بە دزیکردن لە خوێندنگەی فەقێ قادر لە گەڕەکی ئازادی چەمچەماڵ”.

سەبارەت بە هاوکارەکەی ئاسایشی خۆرئاوای سلێمانی دەڵێت، “تۆمەتبار بەردەوام بووە لە هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتییان، هاوکات دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری وورد و خستنەڕووی بەڵگەکان بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە، بۆ جاری دووەم فەرمانی دەستگیرکردن بە ماددەی 405 بۆ تۆمەتباری سەرەکی و هاوکارەکەی دەرکرا و لە 16ی شوباتی 2024 هاوکارەکەی دەستگیرکرا و دانی بەوەداناوە کە چەندین جار لەناو قەزای چەمچەماڵ تەقەیان کردووە و سەرانەیان لە هاوڵاتییان وەرگرتووە”.

بابەتی پێشتر

ئیدارەی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
Total
0
Share