سەرجەم تیمەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكانی حكومەت خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئۆتۆمبێلی چەند هاوڵاتییەك بەهۆی لافاوەوە زیانی بەركەوتووە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیانەكانی لافاو كەمتربووە و ئۆتۆمبێلی چەند هاوڵاتییەكیش ژێرئاو كەوتوون و ئاو چووەتە چەند دوكانێكەوە و زەرەرمەندبوون.

وتیشی، “سەرجەم تیمەكان لە ئامادەباشیدان بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان لەو شوێنانەی كە لافاو دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share