کەشناسیی هەرێم کاتی گەیشتنی شەپۆلی بارانبارینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە سنووری پارێزگای دهۆک شەپۆلی بارانبارین دەگاتە ناوچەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەشێوەی نمە باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، لەکاتەکانى ئێوارەدا رێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مام ناوەند، لە درەنگانى شەودا رێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە باکوور و رۆژهەڵاتى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر، ئەگەرى بەرز بوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک شوێندا .

باسیلەوەشکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە هەندێک کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بەخوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک ناوچەدا .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵم بە ئەو سەرکەوتنانەی لە ساڵانی داهاتوودا پێکەوە بەدەستیان دەهێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی قوباد تاڵەبانییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکرد و ڕایگەیاند، خۆشحاڵم بە ئەو سەرکەوتنانەی لە…
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێدەكەن

شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی سەردانیكردنیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان  تاوتوێی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیان كرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش،…
Total
0
Share