پڕۆسەی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی دەستیپێكردووەتەوە

یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری پەروەردەی سلێمانی 1208 ناوەندی خوێندن لە كۆی 1307 ناوەندی خوێندنی حكومی پڕۆسەی خوێندن تێیدا دەستیپێكردووەتەوە و خوێندنگەكان بەرووی خوێندكاراندا لە سلێمانی كراونەتەوە.

نەژاد عەبدوڵا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 2500 مامۆستا بە نەهاتوو تۆماركرابوون و نەهاتنی ئەو مامۆستایانەش بە سزا هەژمارناكرێن.

راشیگەیاند، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سلێمانی دەستیان بە دەوامكردووەتەوە و رۆژانە پەیوەندیی راستەوخۆمان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی سنووری پارێزگاكەدا هەیە.

وتیشی، “ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر كاتی تاقیكردنەوە و كەمكردنەوەی پڕۆگرامەكان بۆ ئەمساڵی خوێندن دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كشتوكاڵ وردەكاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی لە بەشەكانی كشتوكاڵ بڵاوكردەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی وردەکاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی بڵاوکردەوە كە لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئۆپەراسیۆنەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە سەركەوتویی کۆتاییهات

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا و چەند…
Total
0
Share