یەکێتى و پارتى چ پرسێک تاوتوێدەکەن؟

بڕیارە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى یەکێتى و پارتى لە دوکان پرسى بەرکەوتەى هەردوولایەن لە کابینەى نوێى حکومەتدا تاوتوێبکرێت.

بەپێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئێستا بڕیارە لە کۆبوونەوەى باڵاى هەردوو وەفدى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان لە هاوینەهەوارى دوکان پرسى دابەشکردنى پۆستەکانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان تاوتوێبکرێت.

پێشتر هەریەک لە بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى و قوباد تاڵەبانى، بەرپرسى سکرتاریەتى سەرۆک مام جەلال دووپاتیانکردەوە کە لە کۆبوونەوەکانى رابردوویاندا لەگەڵ پارتى باسیان لە بەرکەوتەى هەردوو لایەن نەکردووە.

ئەوەى لە کۆبوونەوەکانى رابردووى هەردوولا ئەنجامدرا رێککەوتن و لێکتێگەیشتن بوو لەسەر رەشنووسى شێوازى حکومڕانى داهاتووى هەرێمى کوردستان.

هەر بەپێى زانیارییەکان دەربارەى تاوتوێکردنى بەرکەوتەى لایەنەکان لەم کۆبوونەوەیەدا، پۆستەکان بەسەر چەند پۆلێنێکدا دابەشکراون کە بریتین لە، “سەرۆکایەتییەکان، وەزارەتە سیادیەکان، وەزارەتە خزمەتگوزارییە، دەستەکان و فەرمانگەکان”.

چاوەڕوان دەکرێت بڕیاردان و یەکلاکردنەوەیان زیاتر لە کۆبوونەوەیەک بخایەنێت.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و وەفدى یەکێتى لە هاوینەهەوارى دوکان پێشوازییان لە وەفدى پارتى بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانى کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووە شەش ڕۆژییەكەی وەزارەتی پەروەردە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایدەكات، پشووە شەش ڕۆژەكەی وەزارەتەكەی بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە. سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share