مەرسومی كۆماری بۆ دانانی 12 پارێزگار دەركرا

سەرۆك كۆماری عێراق مەرسومی كۆماریی دامەزراندنی 12 پارێزگاری نوێی واژووكرد.

سەرۆكایەتیی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق واژووی بڕیاری دامەزراندنی پارێزگاری پارێزگاكانی (بەغداد، بەسڕە، نەینەوا، بابل، كەربەلا، واست، زیقار، نەجەف، ئەنبار، موسەننا، میسان و دیوانییە)ی كردووە، پاش تەواوبوونی رێوشوێنەكانی وردبینی لەلایەن فەرمانگەی یاسایییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، رێوشوێنەكانی دامەزراندن و دەرچوونی مەرسومی ئەودوای پارێزگاكانی دیكەش لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە تەواودەكرێت.

لە 18ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە شەپۆلێكی بەهێزی باران دەدرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی ‎سیمبوولی باڵای یەكێتی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share