قوباد تاڵەبانی: دەبێت کورد بەشێکبێت لە عێراقێکی بەهێز تاوەکو پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزبێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارایە، کە بتوانێت سەروەری و سەربەخۆیی وڵات بپارێزێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسیی عێراق و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کە عێراق پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارایە کە بتوانێت سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکە بپارێزێت و کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادیش بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەربکات.

وتیشی، عێراقێکی بە‌هێز هەڕەشە نییە بۆسەر هەرێمی کوردستان، بەڵکو بە پێچەوانەوە کورد دەبێت بەشێک بێت لە عێراقێکی بەهێز بۆ ئەوەی پێگەی هەرێمیش بەهێزبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی حکومەتی داهاتووی عێراقە، زەمینەی گونجاو بۆ گەشەپێدانی عێراق بڕەخسێنێت و و ئاسانکاریی تەواوبکات بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و بە تایبەتیش وەبەرهێنەرانی ئەمریکی، تاوەکو لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا وەبەرهێنان بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێك كە دادگای كەركوك داوایكردبوو لە سلێمانی دەستیبەسەرداگیرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوكەوە فەرمانی دەستبەسەراگرتنی…
Total
0
Share