ڕۆمەنیگە: سکۆدیتۆ؟ یوڤی شکستناهێنێت، بەڵام ئینتەر دەبێتە پاڵەوان

کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە پێی وایە ئینتەرمیلان نازناوی ئەم وەرزە بەدەستدەهێنێت

بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن، کارڵ هاینز ڕۆمەنیگە لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچوونی خۆی لەبارەی بشترین یانەی خولی ئیتاڵیاوە ئاشکرادەکات.

ڕۆمەنیگە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پرۆگرامی “تیکی تاکا” ئەنجامدەدات، لە بارەی ئەگەرەکانی بەردەوامبوون یان گەڕانەوەی دوگلاس کۆستا و خواستی یانە باڤارییەکە بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، دەڵێت، ” بەهۆی پەتای کۆرۆناوە پلانەکان وەک خۆیان جێبەجێنەکراون و پەرشوبڵاوییەک بە کارەکانەوە دیارە، هێشتا بڕیارمان لەبارەی کۆستاوە نەداوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا گواستنەوەکان یەکلاییدەکەینەوە، لەبارەی ساندرۆ تۆنالییشەوە هیچ هەوڵێکمان نەداوە، چونکە من پێموایە لاوان لە وڵاتی خۆیان سەنگینن و باشتریش بەرەوپێشدەچن، یاریکردنیان لە دەرەوەی خاکی خۆیان مسۆگەرنییە”.

ئەفسانەکەی ئەڵمانیا لەبارەی نازناوی سکۆدیتۆ و باشترین یانەی ئیتاڵیاوە دەڵێت، ” سەردەمی ئێمە ئینتەر خاوەن پێکهاتەیەکی نمونەیی بوو، دووجار نازناوەکەمان چنییەوە، لەم وەرزەشدا یانەکە خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێزە و پێموایە چانسی زۆرە میلان تێپەڕێنێت و نازناوی سکۆدیتۆ بباتەوە، یوڤانتۆسی پشتگوێ ناخەم، پێموانییە شکستدەهێنن، بەڵام بەڕای من ئینتەرمیلان نازناوەکە دەبات، چونکە دەمێکە لە چنینەوەی نازناوەکە دوورکەوتوونەتەوە”.

لەم وەرزەدا یانەی ئەی سی میلان بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆی گرتووە، یانەی ئینتەرمیلان بە جیاوازی خاڵێک لە پلەی دووەمدایە و یوڤانتۆس کەوتووەتە پلەی پێنجەمەوە.

بابەتی پێشتر

(میلان – یوڤانتۆس) حەوت یاریزانی ناودار بەشداری لوتکەی کالچیۆ ناکەن

بابەتی دواتر

کۆرۆنا شێوە گۆڕاوەکە گەیشتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share